توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران و پسپۆڕانی ئه‌و بواره به‌ڕێوه برد.
ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ناودرانی زمان و ئەدەبی کوردی لە پێناو دامەزرانی فەرهەنگستانی زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت
له درێژه‌ی ئه‌و هه‌وڵه مێژووییانه‌دا کە بۆ دامەزرانی فەرهەنگستانی زمان و ئەدەبی کوردی تا ئێستا دراوە، توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان به مه‌به‌ستی به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌م داخوازییه ڕه‌وایه بۆ ڕای گشتی و ناوه‌نده په‌یوه‌ندیداره‌کان و هه‌روه‌ها ئاماده‌کاریی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگستانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، یه‌که‌مین کۆبوونه‌وه‌ی به ئاماده‌بوونی کۆمه‌ڵێک له نووسه‌ران و پسپۆڕانی ئه‌و بواره له کۆتایی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاویدا به‌ڕێوه برد.
تێکڕای به‌شداربووانی ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه به هاوده‌نگی له‌سه‌ر پێویستیی دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگستانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی چ له باری فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه و چ له لایه‌نی زمانناسیی و زانستییه‌وه جه‌ختیان کرد و هه‌روه‌ها ده‌رفه‌ت و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م پڕۆژه‌یان له ڕه‌هه‌ندی جیاوازه‌وه خسته به‌ر باس و گه‌نگه‌شه‌ی زانستییه‌وه. لێژنه‌ی ده‌سپێشخه‌ری ئه‌م کۆبوونه‌وه‌یه بڕیاری دا له دووهه‌م کۆبوونه‌وه‌دا بانگهێشتی زۆربه‌ی که‌سایه‌تییه به‌ناوبانگه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به زمان و ئه‌ده‌بی کوردی بکات که هه‌رکام له بوارێکی تایبه‌ته‌وه هه‌وڵی بێوچانی خۆیان بۆ پاراستن و گه‌شه‌پێدانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی وەک میراتێکی نیشتمانی ئێران خستوه‌ته گه‌ڕ و وێڕای ڕێزگرتن و خه‌ڵاتکردنیان وه‌کوو ناودارانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی، ئه‌م به‌ڕێزانه‌ش به‌شدار و ئاگاداری ڕه‌وتی ئاماده‌کاریی بۆ دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگستانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی بکات و له‌م ڕێگایه‌وه ده‌نگ و وزه‌ی ئه‌م داخوازییه ڕه‌وایه به‌رزتر و به‌رفراوانتر بکات.
مەبەست لە بەڕێوەبردنی ئەم ڕێوڕەسمە ڕێزگرتن و شکۆبەخشی بە توێژەران و دلسۆزانی ڕاستەقینەی میراتی فەرهەنگی و هەروەها یارمەتیدان بە گەشەکردن و بەرزکردنەوەی زمان و ئەدەبی کوردی وەک یەکێک لە توخمە سەرەکییەکان و سەروەت و سامانی بەنرخی میراتی فەرهەنگی و شارستانییەتی ئێرانە. هەر بۆیە، له ڕێکه‌وتی ١٤ی پووشپه‌ڕی ١٤٠٣ی هه‌تاویدا که‌سایه‌تییه به‌رچاوه‌کانی بواری زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له‌ژێر ناوی به‌رزڕاگرتنی میراتی مه‌عنه‌ویی ئێران له ڕێوڕه‌سمێکدا ڕێزیان لێ ده‌گیردرێت و ته‌مه‌نێک هه‌وڵ و تێکۆشانیان بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زمانی کوردی به‌رز ده‌نرخێندرێت. ئه‌رکی ڕێزگرتن له بلیمه‌ت و ناودارانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی له لایه‌ن توێژینگه‌ی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان بە هاوکاری ناوەندی توێژینەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی ئازادی سنە و بنکەی فێرکاریی زمانی کوردیی ڕاژە، هه‌وڵ و ئاماده‌کارییه‌کی سه‌ره‌تاییه که هه‌ستی گشتی و پشتیوانیی هه‌مه‌لایه‌نه بۆ دامه‌زراندنی فه‌رهه‌نگستانی زمان و ئه‌ده‌بی کوردی ده‌سته‌به‌ر ده‌کات و جێگه و پێگه‌ی ئه‌و ناودارانه وه‌ک هه‌میشه ده‌سه‌لمێنێت.