20 11 2021

وێبیناری «ئەزموونەکانی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی» لە زنجیرە وێبینارەکانی حەوتووی کتێب بەڕێوە دەچێت

وێبیناری «ئەزموونەکانی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی» لە زنجیرە وێبینارەکانی حەوتووی کتێب بەڕێوە دەچێت

لە درێژەی زنجیرە بەرنامەکانی حەوتووی کتێب لە توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان، وێبیناری «ئەزموونەکانی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی» بەڕێوە دەچێت. 

وێبیناری «ئەزموونەکانی فەرهەنگ‌نووسیی کوردی» بە بەڕێوبەری دوکتۆر مەسعوود بینەندە، بەرپرسی بەشی توێژینەوەیی توێژینگەی کوردستان‌ناسی و بە بەشداری مامۆستا عەلی نانەوازادە ، توێژەری بواری فەرهەنگ‌نووسی کوردی، لە ڕۆژی یەکشەممە 30ی خەزەڵوەر، کاتژمێر 21:00 - 23:00 لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت. 

خوازیاران دەتوانن لە بەستەری https://meet.uok.ac.ir/ch/ksi بە شێوەی ئۆنلان لەم وێبینارە بەشدار بن.