21 11 2021

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی حەوتووی کتێب؛ وێبیناری «ئەزموونەکانی توێژەرێک» بەڕێوە دەچێت

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی حەوتووی کتێب؛ وێبیناری «ئەزموونەکانی توێژەرێک» بەڕێوە دەچێت

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی توێژینگەی کوردستان‌ناسی بە بۆنەی حەوتووی کتێبەوە، وێبیناری «ئەزموونەکانی توێژەرێک» بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی دووشەممە، 1ی سەرماوەز، کاتژمێر ٢٣-٢١  وێبیناری «ئەزموونەکانی توێژەرێک» بە پێشکەشکاری دۆکتۆر بێھزاد مەفاخری و بەشداری دوکتۆر کەماڵ ڕۆحانی بەڕێوە دەچێت.
شیاوی ئاماژەیە دوکتۆر کەماڵ ڕۆحانی، دوکتۆرای زمان و ئەدەبی فارسییە و تا ئێستە چەندین بەرھەمی مێژوویی، ئەدەبیی و ئایینی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.


خوازیاران دەتوانن لە بەستەری https://meet.uok.ac.ir/ch/ksi بە شێوەی ئۆنلان لەم وێبینارە بەشدار بن.