وێبیناری زانستی «لایەنە دیار و نادیارەکانی «کوردۆلۆژی» و «لێکۆڵینەوەی کوردی»» بەوتاربێژی دوکتۆر بەختیار سەجادی پڕۆفیسۆری هاوکار لە ئەدەبی ئینگلیسی، ئەندامی توێژینگەی کوردستانناسیی زانکۆی کوردستان/ سنە و دوکتۆر موحسین ئەحمەد عومەر پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە ئەدەبی بەراورد زانکۆی سەلاحەدین/هەولێر لە توێژینگەی کوردستانناسی بەڕێوە دەچێت. لەم وێبینارەدا ٢ بابەتی «لە کوردۆژییەوە بۆ لێکۆڵینەوەی کوردی: هەڵسەنگاندنی ڕەخنەگرانەی زاراوەکان» و «کوردۆلۆژی وەک گوتارێکی ڕۆژهەڵاتناسانە» لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان دەخرێتە بەر باس. پێشکەشکاری ئەم وێبینارەش دوکتۆر یەدوڵڵا پەشابادی مامۆستای بەشی زمان و وێژەی کوردیی زانکۆی کوردستان و ئەندامی گرووپی توێژینەوەیی زمان و ئەدەبی کوردی توێژینگەی کوردستانناسییە.
خوازیاران دەتوانن لە ڕێی بەستەری meet.uok.ac.ir/ch/ksi لەم وێبینارەدا بەشدار بن.