04 06 2021

ڕۆحی بەرزی مامۆستا مەحموودی ئیبراهیمی بەرەو یاگەی هەرمان هەڵفڕی

ڕۆحی بەرزی مامۆستا مەحموودی ئیبراهیمی بەرەو یاگەی هەرمان هەڵفڕی

مامۆستای پایەبەرزی بەشی زمان و وێژەی عەرەبی زانکۆی کوردستان لەگەڵ ژیان مالئاوایی کرد و ڕۆحی بەرزی بەرەو یاگەی هەرمان هەڵفڕی.


کۆچکردوو دوکتۆر مەحموودی ئیبراهیمی، مامۆستا، نووسەر و وەرگێڕی ناوداری کورد و یەکێک بوو لە مامۆستا پایەبەرزو بە ئەزموونەکانی زانکۆی کوردستان کە بە نووسینی دەیان بەرهەمی بەنرخ و بەهێز و پێگەیاندنی سەدان قوتابی بەڕێز و بەپێز، خزمەتێکی گەورە و شایانی بە زانکۆی کوردستان و کۆمەڵگای زانستیی و فەرهەنگی ئەم وڵاتە کرد. توێژینگەی کوردستان ناسی هەتا هەتایە خۆی بە بەختەوەر ئەزانێت کە پلەو پایەی ئەم مامۆستا هێژایەی ناسیوە و لە ڕێزلێنانێکی بە شکۆدا، چەند گۆشەیەکی ژیانی ئەو زانا پایەبەرزەی بە جەماوەر و چینی تینووی زانست و ئەدەب ناساندووە.

«ناو و یادی دوکتۆر ئیبراهیمی هەر بەرز و بەرزتر بێت»