14 07 2021

برگزاری وبینار «گرانت چیست و چگونه پروپوزال گرانت بنویسیم؟»

برگزاری وبینار «گرانت چیست و چگونه پروپوزال گرانت بنویسیم؟»

"گرەنت چییە و چۆن گەڵاڵەی گرەنت بنووسین؟" 

فایلی دەنگ و پی دی ئێفی پێشکەشکردن

کاژێر ١٢ی ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی پووشپەڕی ١٤٠٠ هەتاوی  دوکتۆر ڕۆژین کەماڵ محەمەد ئەمین وێبینارێکی سەبارەت بە گرنگی گرەنت و چۆنێتی نووسین و پێشکەشکردنی گەڵاڵەی گرەنت بۆ هێنانەوەی فەندە نێودەوڵەتییەکان پێشکەشی ئەندامانی توژینگەی کوردستان‌ناسی لە زانکۆی سنە کرد. ئەم وێبینارە بە مەبەستی ڕاهێنانی ڵێکۆڵەران و ئەندامانی توێژینگە لە بواری هێنانەوەی فەنددا، لە لایەن گرووپی کولتوور و مێژووی توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستانەوە ڕێکخرابوو.
د. ڕۆژین کەماڵ محەمەد ئەمین، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری سەنتەری کەلەپووری کولتووری دیجیتاڵیە لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی. بەڕێزیان لە بواری هێنانەوەی فەند و دامەزراندن و جێبەجێکردنی پڕۆژەی زانستی سەقامگیر بە ئەزمون و سەرکەوتووە. هەروەها ئەندامی دەستەی هەڵسەنگاندنی گرەنتی یو. کەی. ئاڕ. ئای. (UKRI)ە.
بەڕێز د. ڕۆژین بە وردی هۆکارەکانی نووسینی گرەنت، گرنگی گرەنت وەک کارێکی ئەکادیمییانە و پێوەرێکی بڕوا پێکراو لە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی مامۆستایانی زانکۆ لە وڵاتانی پێشکەوتوو باس کرد. هەروەها لە نێوان باسەکەدا وەک نموونە ئەزموونەکانی خۆی بۆ ئامادەبووان دەگێڕاوە. پاشان ڕێگەی چۆنێتی گرەنت نووسین و قۆناغەکانی بە وردی باسکرد. ئەم وێبینارە کە ماوەی ٢ کاژێر درێژەی بوو، لەلایەن ئەندامانی توێژینگەی کوردستان‌ناسیەوە بەرز نرخێندرا.

بۆ سوودمەندی لەو وێبنارە دەتوانن فایلی دەنگی و فایلی پاوەرپوینتەکەی لەم لینکە داگرن

فایلی دەنگ و پی دی ئێفی پێشکەشکردن