29 05 2025

کوردەکان شانازیی گشت خەڵکی ئێرانن

کوردەکان شانازیی گشت خەڵکی ئێرانن

سەرۆکی فەرهەنگستانی زمان و وێژەی فارسی: کوردەکان شانازیی گشت خەڵکی ئێرانن.

 

سەرۆکی فەرهەنگستانی زمان و وێژەی فارسی، دکتۆر حەداد عادڵ، لە پەیامی ڤیدیۆیی خۆی بۆ یەکەمین فێستیڤاڵی خەڵاتی قەڵەمی هەژار، رێزی گرت لەو هەوڵ و تێکۆشانانەی بۆ گەشەی زمانی کوردی لە کوردستاندا ئەنجام دەدرێن و کوردەکانی وەک شانازی خەڵکی ئێران ناو برد. 
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر حەداد عادڵ لە پەیامی ڤیدیۆیی خۆی کە لە ڕێوڕەسمی خەڵاتی قەڵەمی هەژاردا بڵاو کرایەوە، وێڕای ڕەزامەندیی خۆی لە بەڕێوەچوونی ئەم ڕووداوە فەرهەنگییە، لەسەر پاراستنی زمانی دایکی لە شوناسی نەتەوەیی ئێراندا جەختی کردەوە. 
ئەو بە ئاماژەی بە ڕەسانەیەتیی ئێرانیی خەڵکی کورد، ئەوانی بە جێی شانازیی نەتەوەی ئێران ناوبرد و وتی: خەڵکی کورد، لە ڕەسەنی ئاریایی و ئێرانییەکی بەڕەسەنن و لەو نەتەوانەن کە جێی شانازییە تەواوی خەڵکی ئێران دێنە ئەژمار. 
سەرۆکی فەرهەنگستانی زمان و وێژەی فارسی، هەوڵدان بۆ گەشەی زمان و وێژەی فەرسی لەنێو نەتەوە جۆراوجۆرەکانی ئێراندا بابەتێکی گرینگە و وتی: گرینگایەتیی ئەم ڕووداوە لە گەشەی زمان و وێژەی فارسی و ئەدەبیاتی بەپیتی لە پارێزگای کوردستان، جێی سەرنجە. 
ئەو بە ئاماژەی بە بەشداریی هونەرمەندانی گەورەی کورد لە بوارگەلی جۆراوجۆری هونەری وەک خۆشنووسی، مۆسیقا، گۆرانی، شێعر و شاعێری، ئاوڕی داوە لە بەپیتی و لێهاتوویی فەرهەنگیی لەم ناوچەیەدا. 
دکتۆر حەداد عادڵ لە درێژەی قسەکانیدا، جەختی کردەوە لەسەر پەیوەندیی نێوان قەومە جۆراوجۆرەکانی ئێران و وتی: زمانی فارسی، جێی یەکڕیزیی نەتەوەییمانە و دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی وڵاتدا، بەتایبەت لە ناوچەی کوردستان، سەرنج و گەشەی پێ بدرێت. 

لە درێژەی قسەکانیدا دکتۆر حەداد وتی: هیوادارم ئەم جۆرە ڕووداوانە لە داهاتوودا  بەردەوام بێت و لەسەر پاڵپشتی لە هونەرمەندان و نووسەرانی کورد لە ڕەوتی گەشەی زمانی کوردیدا جەختی کردەوە. 
هەروەها دکتۆر حەداد عادڵ لە پەیامی خۆیدا‌، پەرژایە سەر رۆڵی گرینگی فەرهەنگستانی زمان و وێژەی فارسی لە بەرزبوونەوەی ئاستی تێگەیشتنی خەڵک لە زمان و وێژەی فارسی و زمانەکانی دیکەی ئێراندا. 
ئەم رێوڕەسمە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی نووسەران و شاعیرانی لێهاتووی کورد بەڕێوەچوو و دکتۆر حەدادعادڵ لە پەیامی خۆیدا، رێزی گرت لە هەوڵ و تێکۆشانەکانی ئەم ڕووداوە فەرهەنگییە.