لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی توێژینگەی کوردستانناسی بە بۆنەی حەوتووی کتێبەوە، وێبیناری «ئەزموونەکانی توێژەرێک» بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی دووشەممە، 1ی سەرماوەز، کاتژمێر ٢٣-٢١ وێبیناری «ئەزموونەکانی توێژەرێک» بە پێشکەشکاری دۆکتۆر بێھزاد مەفاخری و بەشداری دوکتۆر کەماڵ ڕۆحانی بەڕێوە دەچێت.
شیاوی ئاماژەیە دوکتۆر کەماڵ ڕۆحانی، دوکتۆرای زمان و ئەدەبی فارسییە و تا ئێستە چەندین بەرھەمی مێژوویی، ئەدەبیی و ئایینی پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.
خوازیاران دەتوانن لە بەستەری https://meet.uok.ac.ir/ch/ksi بە شێوەی ئۆنلان لەم وێبینارە بەشدار بن.