لە ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئەندامانی دەستەی زانستیی نموونەیی وڵات؛
ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان وەک مامۆستای هەڵبژێردراوی وڵات ناسێندرا
لە ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئەندامانی دەستەی زانستیی نموونەیی وڵات، ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان وەک مامۆستای نموونەیی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، ٣٣یەمین ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە ئەندامانی دەستەی زانستیی نموونەیی، ئەمڕۆ شەممە ٢٣ی جۆزەردانی ١٤٠٥ بە ئامادەبوونی دکتۆر حوسێن سیمايی وەزیری زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا، دکتۆر فاتیمە موهاجەرانی وتەبێژی حکوومەت و کۆمەڵێک لە سەرۆک زانکۆکانی وڵات و مامۆستایانی دیار، بە میوانداریی زانکۆی زانست و پیشەسازی بەڕێوە چوو.
لەو چالاکییە نیشتمانییەدا، بە پێشکەشکردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان، دەستخۆشی لە کەسایەتییە باڵاکانی بواری پەروەردەی زانکۆکان و دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای سەرتاسەری وڵات کرا.
«دکتۆر کیومەرس حەبیبی» مامۆستای تەواو (پڕۆفیسۆر) لە بەشی ئەندازیاریی شارسازیی زانکۆی کوردستان، لەم ڕێوڕەسمەدا وەک مامۆستای نموونەیی وڵات ناسێندرا و ڕێزی لێ گیرا.
ئەم ڕێوڕەسمە بە مەبەستی بەرزڕاگرتنی پێگەی باڵای مامۆستایان و ڕوونکردنەوەی دەوری سەرەکیی ئەوان لە پێشخستنی ئامانجە زانستی و کولتوورییەکانی سیستەمی خوێندنی باڵای وڵاتدا ساز کرا.
