گەڵاڵەی "بەستانداردکردنی ڕێنووسی بڕێیلی کوردی" لە دوای یەکساڵ هەوڵ و تێکۆشانی کارگرووپی بەستانداردکردنی ڕێنووسی بڕێلی کوردی لە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کورستان ئامادەکرا.
نزیک بە دوو سەدەی پێش، دروستکردنی ڕێنووسی بڕێل لەلایەن لوویی بڕێلی فەڕەنسایی، بووە هۆکاری وەرچەرخانێکی گەورە لە ژیانی نابیناکان و بووە هۆی ئاوەڵاترکردنی دەروازەی پێشکەوت و پێشڕەوتی ئەو چینە. توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان بە لەبەرچاوگرتنی دامەزراندنی بەشی زمان و وێژەی کوردی لەم زانکۆیە و وەرگیرانی کۆمەڵێک خوێندکاری نابینا لەم بەشەدا، لە مانگی پووشپەڕی ١٣٩٨هەوڵەکانی خۆی بەمەبەستی دامەزراندنی کارگرووپێکی تایبەت لە توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان، پڕۆژەیەکی لە ژێر ناوی "بەستانداردکردنی ڕێنووسی بڕێلی کوردی" لەم ناوەندەدا ڕاگەیاند. 
ئەم کارگرووپە بە هەوڵ و تێکۆشانی بەشێک لە دڵسۆزانی زمان و وێژەی کوردی و بە ئامانجی کۆکردنەوە و کەڵکوەرگرتن و لێکدانەوەی تەجروبەگەلی پێشوو و لێکدانەوەی بەراوردکارانەی نووسراوەی بینا و نابیناکانی زمانی کوردی، نوسخەی یەکەمی ڕێنووسی یەکدەستی بڕێلی کوردیی ئامادەکرد و بە مەبەستی لێکدانەوە و تاقیکاریی زیاتر، وێڕای فێرکاریی هەندێک لە هاوکارانی ڕۆشندڵی کارگرووپ، کێشە و گرفتەکانیان چارەسەر کرد. ئەم گەڵاڵەیە بە جەخت لەسەر مێژووی ڕێنووسی نووسینی زمانی کوردی بۆ نابیناکان لە ناوچەکانی دیکەی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی پێشینەی فەرهەنگی و زمانیی ڕێنووسی بڕێلی فارسی و عەرەبی، هەوڵیداوە کە زیاتر و پوختەتر لە ستانداردە نێونەتەوەییەکان نزیکتر بێتەوە.  
توێژینگەی کوردستان‌ناسیی زانکۆی کوردستان وێڕای دەربڕینی سپاس و پێزانینی خۆی لەو کەسانەی کە لەم ماوەیەدا هاوڕێ و هاوکاری ئەم پڕۆژەیە بوون، داوا لە دڵسۆ
زان و خاوەن‌ڕایانی ئەم بوارە دەکات کە ڕەخنە و پێشنیار و هاوکارییەکانیان بکەنە چرایەک بۆ ڕوونترکردنی ئەم ڕێگایە و هەڵگیرساندنی مۆمی پێشکەوتن و پێشڤەچوونی زیاتری ئەم بەشە لە کۆمەڵگای کوردیدا.

 

 مانیفێستی ستاندارد کردنی برەیلی کوردی