16 11 2021

وێبیناری «ئەزموونەکانی کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی دەستنووسەکان» لە زنجیرە وێبینارەکانی حەوتووی کتێب بەڕێوە دەچێت

وێبیناری «ئەزموونەکانی کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی دەستنووسەکان» لە زنجیرە وێبینارەکانی حەوتووی کتێب بەڕێوە دەچێت

لە درێژەی زنجیرە بەرنامەکانی حەوتووی کتێب لە توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستان، وێبیناری «ئەزموونی کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی دەستنووسەکان» بەڕێوە دەچێت. 

وێبیناری «ئەزموونی کۆکردنەوە و ڕاستکردنەوەی دەستنووسەکان» بە بەڕێوبەری دوکتۆر ئەمیر موحەمەدی، پسپۆڕی دەستنووس و بەڵگەمێژوویەکان،  و بە بەشداری مامۆستا موحەمەد عەبدولی، بەرپرسی گۆڤاری کەشکۆڵ و ھەر وەھا مامۆستا ئیرەج مورادی، توێژەری بواری دەستنووسی کوردی، لە ڕۆژی چوارشەممە 26ی خەزەڵوەر، کاتژمێر 21:00 - 23:00 لە لایەن توێژینگەی کوردستان‌ناسی زانکۆی کوردستانەوە بەڕێوە دەچێت. 

خوازیاران دەتوانن لە بەستەری https://meet.uok.ac.ir/ch/ksi بە شێوەی ئۆنلان لەم وێبینارە بەشدار بن.