18 11 2021

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی توێژینگەی کوردستان‌ناسی؛ وێبیناری "ئەزموونەکانی ژنانی کورد لە بواری نووسین و توێژینەوەدا" بەڕێوە دەچێت

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی توێژینگەی کوردستان‌ناسی؛ وێبیناری "ئەزموونەکانی ژنانی کورد لە بواری نووسین و توێژینەوەدا" بەڕێوە دەچێت

لە درێژەی زنجیرە وێبینارەکانی توێژینگەی کوردستان‌ناسی، وێبیناری "ئەزموونەکانی ژنانی کورد لە بواری نووسین و توێژینەوەدا: ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییەکان" بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی پێنجشەمە ٢٧ی خەزەڵوەر کاتژمێر ٢٣-٢١  وێبیناری "ئەزموونەکانی ژنانی کورد لە بواری نووسین و توێژینەوەدا: ئاستەنگە کۆمەڵایەتی و ئەکادیمییەکان" بە پێشکەشکاری دۆکتۆر سروە منبەری و بەشداری بوشرا کەسنەزانی بەڕێوە دەچێت.
شیاوی ئاماژەیە بوشرا کەسنەزانی توێژەر و وەرگێڕی کورد لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ لە سلێمانییە. بڕوانامەی ماستەری لە بواری چیرۆکناسیدا هەیە و ماموستای بەشی کوردی زانکۆی سلێمانییە. 
خوازیاران دەتوانن لە بەستەری https://meet.uok.ac.ir/ch/ksi بە شێوەی ئۆنلان لەم وێبینارە بەشدار بن.